مـاڵـپـه‌ڕی تـەق تـەق: پۆلیسی کەرکوک: رێگای هەولێر ـ کەرکوک کرایەوە
          هه‌میشه‌ زانیاری و هه‌واڵی زیاتر ..                

پۆلیسی کەرکوک: رێگای هەولێر ـ کەرکوک کرایەوە


وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رێگای هەولێر ـ کەرکوک کرایەوە.

ئەفراسیاو کامیل وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک وتی، بڕیار لەسەر کردنەوەی رێگاکە دراوە و لە ئێستادا سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکەن و لە سبەینێوە هاتوچۆی لەسەر رێگای کەرکوک ـ هەولێر ئاسایی دەبێتەوە.
هەر ئەمڕۆ فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی و بەرپرسە ئەمنییەکانی کەرکوک سەردانی پردێیان کرد بۆ بڕیاردان لەسەر کردنەوەی ڕێگاکە.

لە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧دا، پردی سەرەکی ناحیەی پردێ لە سەر ڕێگای هەولێر ـ کەرکوک، تەقێنرایەوە و بەو هۆیەوە ماوەی زیاتر لە ٨ مانگە رێگاکە داخراوە، هاووڵاتیان بۆ ڕۆیشتن لە کەرکوکەوە بۆ هەولێر و بە پێچەوانەوە ڕێگایەکی دوور و سەخت دەبڕن.



Source - NRT

.





ڤیدیۆ... ده‌رباره‌ی شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق