هۆڵی له‌شجوانی ته‌ق ته‌ق داخرا
دوێنێ 2018/07/08 به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌ته‌وه هۆڵی له‌شجوانی ته‌ق ته‌ق به بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق داخرا
به‌وته‌ی یه‌كێك له‌وانه بێت كه له‌نزیك هۆڵه‌كه‌وه نیشته‌جێین، هه‌ستاون به‌ئاگادار كردنه‌وه‌ی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه كه ئه‌م هۆڵه بووه‌ته هۆی بێزاركردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌هۆی ده‌نگه ده‌نگی یاریزانه‌كان، هه‌روه‌ها وتیشی كه ئه‌م شوێنه گونجاو نییه بۆ هۆڵی له‌شجوانی و مۆڵه‌تی كۆگا بۆ ئه‌م ژێر زه‌مینه وه‌رگیراوه،
ئاری خالید، كه خاوه‌نی هۆڵه‌كه‌یه رایگه‌یاند: "یه‌كێك له‌م كه‌سانه‌ی هه‌وڵی داوه هۆڵه‌كه دابخات خۆی كه‌سێكی گه‌نده‌ڵه‌و پێشووتر داوای كاره‌بای لێمان كردووه نه‌مانداوه‌تێ، وتیشی " پێشووتر لێژنه له دادگاوه هاتووه بۆ هۆڵه‌كه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێزاركردنی خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌ری تێدانه‌بووه.
(هۆڵی له‌شجوانی ته‌ق ته‌ق) یه‌كه‌مین هۆڵی له‌شجوانی ئه‌م شاره‌یه‌و بۆ ماوه‌ی (3)ساڵه دامه‌زراوه و نزیكه‌ی (50)یاریزانی شاری ته‌ق ته‌ق یاری تێدا ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌میان دژی ئه‌م كاره‌ن و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی
