مـاڵـپـه‌ڕی تـەق تـەق: سوپای پاسداران ڤیدیۆی لێدانی بارەگاکانی حدکا و حدکی له‌ كۆیه‌ بڵاوکردەوە
          هه‌میشه‌ زانیاری و هه‌واڵی زیاتر ..                

سوپای پاسداران ڤیدیۆی لێدانی بارەگاکانی حدکا و حدکی له‌ كۆیه‌ بڵاوکردەوە


سوپای پاسدارانی ئێران گرتە ڤیدیۆی موشەکبارانی بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) ی لە کۆیە بڵاوکردەوە.


ماڵپەڕی فارس نیوز ئاشکرای کردووە، ئەو موشەکانەی کە لەو هێرشەدا بەکارهاتوون، زیرەکترین موشەکی ئێرانین و لە جۆرەکانی فاتح ١١٠ (توانای بڕینی ٣٠٠ کیلۆمەتر) و فاتح ٣١٣ (توانای بڕینی ٥١٥ کیلۆمەتر) و فاتح موبین (توانای بڕینی ٥٠٠ کیلۆمەتر) و زولفەقار (توانای بڕینی ٧٠٠ کیلۆمەتر) و کەنداوی فارس و هۆرموز (دەریایی و توانای بڕینی ٣٠٠ کیلۆمەتر) بوون.


ئاماژەی بەوەشکردووە، موشەکەکانی جۆری فاتح ١١٠ هەڵگری کلاوەکێکن بە کێشی ٥٠٠ کیلۆگرام.


فارس نیوز ئەوشی خستووەتەڕوو، لە هیرشەکەی ساڵی ڕابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر گروپە "تیرۆریستییەکان" لە پارێزگای دێرزوری سوریا موشەکەکانی قیام و زولفەقار کە لە دەستەی جۆری فاتحن، بەکارهاتوون.



پێشنیوەڕۆی دوێنێ سوپای پاسدارانی ئێران بە موشەکی دوورهاوێژ هێرشیکردەسەر بارەگاکانى حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە و بەوهۆیەشەوە ١٥ کەس شەهیدبوون و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.


ڤــیدیـــۆ


.





ڤیدیۆ... ده‌رباره‌ی شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق