به‌ڤیدیۆ.. ئه‌م كچه قوتابییه باس له گه‌نده‌ڵییه‌كانی په‌یمانگایه‌كی كۆیه ده‌كات
دوێنێ له‌ڕێوڕه‌سمێكدا به‌بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدانی كۆیه و ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كانی ئه‌و شاره، كچێكی قوتابی كه ناوی له یه‌كه‌می ریزبه‌ندی ده‌رچووانی په‌یمانگاكه‌یدا بووه، به‌ڵام له لیستی كۆتایی ناوی له سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌دا هاتووه، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی گوتاره‌كه‌ی له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به گوتنی چه‌ند راستیێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو، ئاماده‌بووانی تووشی شۆك كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كچه ناوی "ماچین
نه‌به‌ز"ـه و وه‌ك خۆی دووپاتیده‌كاته‌وه، "له‌ماوی 5 ساڵی خوێندنیدا
یه‌كه‌می سه‌ر به‌شه‌كه‌ی بووه، له‌سه‌ر بنه‌مای خزمایه‌تی له ئه‌نجامی تێكڕای
كۆتاییدا كه‌سانی دیكه هێنراونه‌ته پێش و ناوی ئه‌و له ریزبه‌ندی سێیه‌مدا
هاتووه".
ماچین له گوتاره‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، "هه‌رچه‌نده
ئاماده‌یی من لێره بۆ رێزگرتنه له خوێنی شه‌هیدان، به‌ڵام پێم باش نییه له
رێوڕه‌سمێكی به‌مشێوه‌یه گه‌نده‌ڵی ئامێزدا ناوی شه‌هید له‌كه‌دار بكرێت"،
ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌و رۆژه‌دا ئه‌نجامێك راده‌گه‌یه‌ندرێت،
كه سه‌رتاپای ده‌ستكاری كراوه و هیچ بنه‌مایه‌كی راستی بۆی نییه.
وه‌ك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا دیاره، كه له‌كاتی دركاندنی
راستییه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به كه‌یسی ماچین هه‌یه، چه‌پڵه‌ی بۆ لێ
ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ده‌سته‌ی كارگێڕی په‌یمانگاكه‌ی هه‌وڵی زۆر ده‌دات ئه‌و كچه
قوتابییه له سه‌ر سه‌كۆ بهێننه خواره‌وه، به‌ڵام گوێی پێنادات و سوور بوو له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی راستییه‌كان ئاشكرا بكات.
هه‌روه‌ها له گرته‌كه‌دا دیاره، كاتێك ده‌سته‌ی كارگێڕی په‌یمانگاكه
ده‌زانێت كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی ماچین له‌سه‌ر سه‌كۆ بێهۆده‌ن،
ئه‌وه‌نده فریاده‌كه‌ون مایكه‌كه‌ی له‌سه‌ر بكوژێننه‌وه،
ئه‌مڕۆش ماچین نه‌به‌ز، ئه‌و خانمه قوتابییه‌ی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی كۆیه، كه له ئاهه‌نگێكی رێزلێنان، ده‌سته‌ی كارگێڕی په‌یمانگاكه‌ی به "گه‌نده‌ڵی" تۆمه‌تبار كرد، رایده‌گه‌یه‌نێت، هەڕەشەیان لەخۆی و دایکی و زاوایەکەیان كراوه و مێردەکەشی کە قوتابی پەیمانگایە فەسڵ کراوە.
ئه‌و كچه ئاشكرای كردووه، جار هەبووە لەپۆستێکدا له فه‌یسووك كه رەخنەی لە دەستەی بەڕێوەبەرێتی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شەهید جەعفەر گرتووە، قوتابی هەبووە تەنها لایکێکی لە پۆستەکەیداوە لێپێچینەوەیان له‌گه‌ڵدا کردووە.
ماچین نه‌به‌ز ده‌ڵێت: "هەڕەشەیان لەخۆم و دایکم و زاوایەکەشمان کردووە و مێردەکەشم کەقوتابی پەیمانگایە فەسڵ کراوە".
Source - K24
