تهق تهق.. هۆشداری دهدرێته هاوڵاتیان لهبارهی لافاوهوه
بەپێی پێشبینییە
كەشناسییەكان، ئەم دوو ڕۆژە شەپۆلی باران و تەرزە زۆربەی ناوچەكانی عیراق
بەتایبەتی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەهۆیەوە لافاو دروست دەبێت.
حاکم
عومەر ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق ڕایگەیاند: ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێزی
هەردوو ناحیەی تەق تەق و ئاشتی بە گشتی و ماڵەکانی هەردوو گەڕەکی ڕزگاری و ئاشتی
لە تەق تەق دهكهینهوه، كه ئهو ماڵ و خێزانانەی ماڵەکانیان یان پڕۆژە و کەلوپەلیان
دەکەوێتە نزیك زێی بچوک (زێی دوکان) بیگوازنهوه بۆ شوێنێكی تر،
بهڕێوهبهری ناحیهی تهق تهق، وە
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو شەپۆلە باران بایەی کە چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلێکی بەلێزمە
بێت و رونەدانی کارەساتی نەخوازراو داواتان لێ دەکەین کە شوێنە مەترسیدارەکانتان
بەجێبهێلن بچن بۆ شوێنێکی تری بەرزتر یان دڵنیاتر تاوەکو کاتی نەمانی مەترسیەکانی
لافاو و ئاوی زێی بچوک
لهبهشێكی تری قسهكانی وتویهتی، تکامان وایە ئەم ئاگادارییە وەک خۆی وەربگرن و بۆ ترساندن و
هاتوهاوار نەبێت،
ئاشكراشی كردووه، كه بەنداوی دوکان هێشتا زیاتر لە مەتر و نیوێکی ماوە بۆ پڕ بوون.
