زانیاری ده‌رباره‌ی پێوه‌ری زیره‌كی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی ته‌ق ته‌ق
وێنه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی مۆلیده
ئه‌هلییه‌كان
ساڵێك به‌ر له‌ئێستا وه‌ك یه‌كه‌م
ناحیه له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاى هه‌ولێر و بۆ پێدانى بڕه كاره‌باى ستاندار به
هاووڵاتیان، له ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق، پێوه‌رى زیره‌ك بۆ مۆلیده ئه‌هلییه‌كانى
پێدانى كاره‌با به گه‌ڕه‌ك و دوكانه‌كان دانرا.
پێشووتر هاووڵاتیان گله‌یى و ره‌خنه‌یان له‌و بڕه
كاره‌بایه هه‌بوو كه مۆلیده ئه‌هلییه‌كان پێیانده‌دان، بۆیه وه‌ك یه‌كه‌م
ناحیه له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاى هه‌ولێر، له ته‌ق ته‌ق پێوه‌ر بۆ مۆلیده ئه‌هلیه‌كان
دانرا، كه له ئێستادا به‌پێی ئه‌م پێوه‌ره پاره له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیریت و
كه‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
ماڵپه‌ڕی ته‌ق ته‌ق، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و سوده‌كانی په‌یوه‌ندی كرد به یه‌كێك له‌خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كان و كه‌سانی شاره‌زا تا زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م پێوه‌ره بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بخه‌ینه‌ڕوو:
به‌پێی وته‌ی كه‌سانی شاره‌زا
بێت: "ئه‌و پێوه‌ره بریتییه له كاتژمێرێكى زیره‌ك به‌مه‌به‌ستی دڵنیاكردنه‌وه‌ى
هاووڵاتیان له‌كارپێكردنی مۆلیده‌كان به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆیان دیاری ده‌كرێت،
كه ناتوانرێت فێڵى تێدا بكرێت یان كاره‌بای نیشتمانی تێكه‌ڵ بكرێت بۆ زیاتركردنی
كاتی ئیشپێكراوی مانگانه‌ى مۆلیده‌كه".
یه‌كێك له‌خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلیه‌كانیش
وتی: "به‌ده‌ر له‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌خراپی كاره‌بای مۆلیده‌كه
هه‌بێت یان له‌نزمی ڤۆڵتی، خاوه‌ن مۆلیده بیه‌وێت ده‌ستكاری بكات، ئه‌و كات له‌كار
ده‌كه‌وێت، وه مانگانه‌ش به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره زیره‌كه پاره له‌هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت"
خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كه وتیشی: "له ئێستادا ئێمه تاوه‌كو كاره‌بای زیاتر دابین بكه‌ین بۆ هاوڵاتیان قازانجی ئێمه زیاتر ده‌بێت، بۆیه وا باشتره خه‌ڵكی نه‌شاره‌زا قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان هه‌بێت".

