مـاڵـپـه‌ڕی تـەق تـەق: ماوەى پێنج ساڵە پڕۆژەیەکى ئاودێرى لە کۆیە تەواو نەکراوە
          هه‌میشه‌ زانیاری و هه‌واڵی زیاتر ..                

ماوەى پێنج ساڵە پڕۆژەیەکى ئاودێرى لە کۆیە تەواو نەکراوە


 پێنج ساڵ بەر لە ئێستا حکومەتی هەرێم بڕیاریدا لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی ئاودێرییەوە، بە بۆری ئاو لە زێی بچووکەوە بگەیەنێت بە بناری چیای هەیبەت سوڵتان و ناوچە وشکاییەکانی دەشتی کۆیە، بۆ ئەو مەبەستە لە هەنگاوی یەکەمدا ئەم کابینانە لێرە دانران تا  کرێکار و ئەندازیارەکان دەست بکەن بە کارکردن ، بەڵام دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ نەک پڕۆژەکە تەواو نەکراوە بەڵکو نێو کابینەکان بۆتە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ.


هەر لە سەرەتای پڕۆژەکەوە جوتیاران و گوندنشینانی دەشتی کۆیە دڵخۆش بوون کە جگە لە ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانیان، بەهەزاران دۆنمی زەوی دێمی لەڕێگەی هێنانی ئەو ئاوەوە لە وشکانیەوە دەبێت بە سەوزایی و زەویەکان دەکرێن بە کشتوکاڵ  بەڵام ئێستا ئەو گوندنشیانە ئومێدێکیان بە پڕۆژەکە نەماوە.


بڕیاربوو بەدوو قۆناغ پڕۆژەکە تەواوبکرێت و ئاو لە زێ ی بچووکەوە  بە بۆڕی بە ١٤ گوندی دەشتی کۆیە ببرێت و نزیکەی ٢٨ دۆنم زەوی دێمی بەراودەکران و هەزار و ٥٠٠ جوتیار سودمەند دەبوون.


شارەزایانی بواری کشتوکاڵیش دەڵێن ، خاکی هەرێمی کوردستان لە هەموو ڕویەکەوە گونجاوە بۆ کشتوکاڵکردن بەڵام حکومەت کەمتەرخەمە لە بایەخدان بەو کەرتە گرنگە
بەتەواوکردنی پڕۆژەکە لە هەرچرکەیەکدا زیاتر لە ١٠ مەتر سێجا ئاو لە ڕێگەی پێنج ترومپاوە و بە سێ هێڵ و بە ئامێری پێشکەوتووی ئاودێری بگەیەنێتە دەشتی کۆیە .


بەڕێوەبەری ئاودێری کۆیەش دەڵێت، بڕیار بوو لە پارەی نەوت ڕێژەیەک دیاری بکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکە بەڵام ئەو هەوڵە سەری نەگرت

پڕۆژەکە بە یەکەم  پڕۆژەی ستراتیژی ئاودێری لە  هەرێمی کوردستان دادەنرا، بڕی پارەی تەرخانکراو ٧٣ ملیار دینار بوو بەڵام لە ئێستادا ٣%ی پڕۆژەکە تەواوکراوە و بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن تیایدا وەستاوە.



.





ڤیدیۆ... ده‌رباره‌ی شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق