به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق سه‌ردانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌مان كردووه
دوێنێ 2018/07/19 له مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی
(ئاكۆ عاصی)دا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق له‌مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ئاماده‌بوو و
به چه‌ند وتارێك به‌شداری له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا كرد،
عمرئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: "كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین جار سه‌ردانی
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌مان كردووه و به‌ڵێنی پێداوین كه به‌شێوه‌یه‌ك ڕێگای
(ته‌ق ته‌ق - كۆیه) فراوانتر بكرێت و پێچه‌كانی كه‌متر بكرێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌شێك له ڕووداوه‌كان به‌هۆی
خه‌م ساردی شۆفێران و جێبه‌جێ نه‌كردنی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه،
داوای له‌هه‌موو شۆفێره‌كانیش كرد كه سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كانی
هاتووچۆ نه‌كه‌ن و پابه‌ند بن پێوه‌ی تاوه‌كو چیتر جه‌رگی دایكان و باوكانمان نه‌سوتێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، له‌چه‌ند
ڕۆژی ڕابردوودا هونه‌ر نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی ڕێگاوبانه‌كانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: رێگاى كۆنى هه‌ولێر – كۆیه دوو مه‌تر له
هه‌ردوو لاى شه‌قامه‌كه فراوان بكرێت، به‌ڵام باسی له‌چاككردنی ڕێگای ته‌ق ته‌ق -
كۆیه نه‌كرد.
به‌هۆى یه‌ك سایدى شه‌قامى (ته‌ق
ته‌ق - كۆیه
- هه‌ولێر)
به‌نزيكه‌يى رۆژانه رووداوى هاتووچۆ رووده‌دات و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین هاوڵاتى
گیانیان له‌ده‌ستداوه.