قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی حه‌مرین یه‌كێكه له‌باشترین قوتابخانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر
په‌ڕه‌ی (پۆلی12) ناوی باشترین
قوتابخانەکانی پارێزگای ھەولێر بۆ ساڵی 2018 خولی یەکەم ئاشکرا دەکات
وەک
لە لیستەکەی خواره‌وه‌دا دەیبینن ئەمە ناوی 26 قوتابخانەی پارێزگای ھەولێرە لەسەر
ئاستی قوتابخانە حکومیەکان، قوتابخانه‌ی (ئاماده‌یی حه‌مرینی كوڕان) له ته‌ق ته‌ق یه‌كێكه
له‌و قوتابخانانه‌ی ڕیزبه‌ندی هه‌ژده‌یه‌می گرتووه له‌پارێزگای هه‌ولێر، كه بۆ ساڵی
خوێندنی (2017 - 2018) نمره‌ی به‌رزی زۆر له‌م قوتابخانه‌یه‌دا هاتووه، هه‌روه‌ها (9)قوتابی له پۆلی12دا له‌م قوتابخانه‌یه كۆنمره‌یان (%90) به‌سه‌ره‌وه بووه،
ئه‌مه‌ش
دوای ئه‌وه دێت مامۆستایانی شاری ته‌ق ته‌ق له‌ساڵی خوێندنی (2017 - 2018) به‌هۆی
پاشكه‌وتكردنی مووچه‌كانیان و نه‌دانی موچه‌كانیانه‌وه بایكۆتی خوێندنیانی كرد بۆ
ماوه‌یه‌ك و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی و زۆرێك له‌به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ره‌كانیش
نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش كرد،
وێنه‌ی هاوپێچ
