ڤیدیۆ.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای هەولێر – کۆیە کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەستدا
ڕووداوێکی
هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نێوان هەولێر – کۆیە ڕوویدا و بەهۆیەوە کوڕ و باوکێک گیانیان
لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
زاهیر
محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە ڕاگەیاند، ڕووداوەکە
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای نێوان هەولێر – کۆیە لەنزیک گوندی کانی ماران،
لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی پاس و پیکابدا ڕوویداوە.
ڕاشیگەیاند، بەهۆی ڕووداوەکەوە
پیکابەکە سوتاوە و لە ئەنجامدا کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەستداوە، هەروەها کەسێکی
دیکەش برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراوە.
لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر ڕێگای
هەولێر – کۆیە کە بە ڕێگای مەرگ ناسراوە چەندین ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و
هاوڵاتیانیش هۆکارەکەی بۆ خراپی ڕێگاکە دەگێڕنەوە.
Source - NRT