ڤیدیۆ.. قوڕ پێوانی هاوڵاتییهك لەسەر ڕێگای کۆیە - تهق تهق
ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی تهق
تهق - كۆیه، بەهۆی زۆربوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە هاوڵاتییهك قوڕاوی کرد بەسەری
خۆیدا.
هاوڵاتییهكه لەبارەی ئەو کارەی وتی: ویستویەتی لەو
ڕێگەیەوە سەرنجی لایەنی پەیوەندیدار ڕابکێشێت، بۆ زۆری ڕووداوەکانی هاتووچۆ و
خراپی ڕێگاكه، بۆیە قوڕپێوانی هەڵبژاردووە، چونکە لەناو کورددا قوڕپێوان ئەو پەڕی
بێتاقەتی و ناڕەزایی دەربڕێنە.
ئەم هاوڵاتییه بەمەبەستی دروستکردنی فشار بۆ
چاککردن و بەدوو سایدکردنی ڕێگاوبانەکانەکان و کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ ئەو
کارەی کردووە.
بهشێك لهدانیشتوانی ناحیهی تهق تهقیش، دەستخۆشی لێدەکهن
و پشتیوانی بۆ دەردەبرن، بۆ ئەوەی کە ئەوە ببێتە فشارێک بۆ سەر حکومەت بۆ باشکردنی
ڕێگاوبانەکان و کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و دووسایدکردنی ڕێگاکە.