وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم: لەسەر داوای بەغدا تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دادەخرێن
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی
حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەسەر داوای بەغدا تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دادەخرێن
و وادەی کردنەوەشیان نادیارە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی گواستنەوە
ڕایگەیاند "لەگەڵ پەرەسەندنی خۆپێشاندان و ناڕەزایی خەڵکی شارەکانی ناوەڕاست
و باشوری عێراق، دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق CMC بڕیاری
داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داوە و لە هەرێمی کوردستانیش بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت ."
ئەوەشی وت، لە هەرێمی کوردستان تا کاتێکی
نادیار تەواوی سۆسیال میدیاکان دادەخرێن و ئەمەش لەسەر داوای دەستەی راگەیاندن و
گەیاندنی عێراق CMC و
کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنیت لە عێراق و کوردستان پابەندی ئەو
بڕیارە دەبن .
ڕاشیگەیاند، وادەی کردنەوەی تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان نادیارە و پەیوەندی بە بڕیاری CMCوە
هەیە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە جگە لە پارێزگاکانی
بەسرە، نەجەف، میسان، زیقار و بەغدا هاوڵاتیان خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن
و داوای باشکردنی ژیان و گوزەرانیان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکەن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماڵپه‌ڕی ته‌ق ته‌ق ئه‌پڵیكه‌یشنێكی بۆ ئاماده‌كردوون بۆ هه‌ر چوار به‌كارهێنه‌رانی (ئه‌ندرۆید و ئایفۆن و ویندۆس و ماك) كه ده‌توانن تۆڕه‌كانی فه‌یسبووك و ماسنجه‌ر و ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی تر به‌كاربهێنن
دوای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه داده‌گرن وا پێویسته هه‌نگاوه‌كان ببڕن و خۆتان تۆمار بكه‌ن، دواتر به‌رنامه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوانه ده‌كه‌وێته كار
