كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق
لیژنه‌ی ئه‌منی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق،
له‌سه‌ر بارودۆخی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد له ناحیه‌كه‌دا
بەمەبەستی بنەبڕكردنی تاوان و دیاردەی چەكداری و ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە و بێ
مۆڵەت،
سه‌ركه‌وت عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری
پۆلیسی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند" له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی به‌ڕێز بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و له‌پێناو
پاراستنی ئاسایشی گشتی و سه‌روماڵی هاوڵاتیان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری
ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق (حاكم عمر ئه‌حمه‌د) و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان له‌هێزه‌ئه‌منییه‌كان
كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌سنوره‌كه ئه‌نجام درا و بڕیار له‌سه‌ر بن بڕ كردنی ئه‌م
دیاردانه درا:
1- ده‌ست به‌سه‌ر
داگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت
2- قه‌ده‌غه‌كردنی
هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌دوای ده‌وامی فه‌رمی، جگه له‌وانه‌ی له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵاوه
ڕێگایان پێ ده‌درێت
3- نه‌هێشتنی
دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌قۆ و حه‌ربه و ته‌واوی ئامێره‌كانی شه‌ڕ كردن
4- به‌دواداچوون
و پشكنینی ورد بۆ مادده هۆشبه‌ره‌كان
5- ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی
سه‌یاره‌ی بێ ژماره‌و جام تاریك و ژماره نایاسایی
6-ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی
ماتۆرسكیلی بێ ژماره و بێزاركه‌ر
7- بازگه‌كانی
ئاسایش له‌ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی سه‌ره‌وه ڕاده‌سپێردرێن
8- هێزێكی
هاوبه‌ش دروست ده‌كرێت له‌هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ریه‌ك له پۆلیس و ئاسایش و
پۆلیسی هاتووچۆ و هێزه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن به ئۆتۆمبێل و مصلحه‌وه و
غورفه‌یه‌كی عملیات داده‌نرێت
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری
پۆلیسی ته‌ق ته‌ق، داوای له خه‌ڵكی ته‌ق ته‌ق و ده‌وروبه‌ری كرد هاوكاریان بن و
هه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌م خاڵانه ده‌یگرێته‌وه خۆی هه‌ڵسێت به نه‌هیشتنی و ده‌ستخۆشی
لێ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها وتیشی هه‌مووتان برا و كه‌س و كاری ئێمه‌ن و حه‌ز ناكه‌ین
كه‌س نیگه‌ران و
زه‌ره‌رمه‌ند بكه‌ین
