پرۆژەی دوو سایدی ڕێگەی کــۆیـە ــ ھـەولێر دەستی بە کارەکانی کردەوە
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رێگاوبانى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، كۆمپانیایه‌كى
ئه‌هلى داوایكردووه پڕۆژه‌ى جوودسایدى هه‌ولێر- كۆیه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى به قه‌رز
قیرتاو بكات، ده‌شڵێت "بۆ فراوانكردنى رێگاى كۆنى كۆیه داواى چوار ملیار
دیناریان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه و به‌مزووانه پاره‌كه دابینده‌كرێت".
هونه‌ر نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رێگاوبانى هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌هۆى
قه‌یرانى دارایى له‌ئێستادا حكومه‌ت بڕى بودجه‌ى پێویستى له‌به‌رده‌ستدا نییه
پڕۆژه‌ى دروستكردنى جوود سایدی (كۆیه - هه‌ولێر)
وتیشى، كۆمپانیایه‌كى ئه‌هلى خۆماڵى داوایه‌كى ئاڕاسته كردووین، كه
له سه‌ر ئه‌ركى خۆى به‌قه‌رز پڕۆژه‌ى جوودسایده‌كه ته‌واو ده‌كات، پێده‌چێت له
ماوه‌یه‌كى نزیكدا ده‌ست به كاره‌كانى بكات.
هونه‌ر نورى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رووداوه‌كانى
هاتووچۆ له رێگاى كۆنى هه‌ولێر – كۆیه بڕیاردراوه دوو مه‌تر له هه‌ردوو لاى شه‌قامه‌كه
فراوان بكرێت بۆ ئه‌مه‌ش داوایه‌كیان ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه بۆ
دابینكردنى بڕى چوار ملیار دینار كه به‌مزووانه پاره‌كه دابینده‌كرێت و ده‌ستده‌كرێت
به فراوانكردنى شه‌قامه‌كه.
جێگای باسیشه، له پڕۆژه‌كه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌ده‌ستكاریكردن و باشتركردنی ڕێگای (ته‌ق ته‌ق - كۆیه) نه‌كراوه، چالاكوانێك به ماڵپه‌ڕی ته‌ق ته‌قی ڕاگه‌یاند: "تاوه‌كو بێ ده‌نگ بین ڕۆژ به ڕۆژ خراپترمان لێ به‌سه‌ر دێت، پێویسته ئێمه‌ش یه‌ك هه‌ڵوێست بین و داوای مافی خۆمان بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌م هه‌مووه نادادپه‌روه‌رییه".
به‌هۆى یه‌ك سایدى شه‌قامى (ته‌ق ته‌ق - كۆیه - هه‌ولێر) به‌نزيكه‌يى رۆژانه رووداوى هاتووچۆ رووده‌دات و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه.
