به‌ڕێوه‌به‌ری (قوتابخانه‌ی ته‌ق ته‌قی هاوڕێ) ده‌توانن منداڵه‌كانتان بهێنن بۆ ناونوسین له بینا نوێیه‌كه
به‌ڕێوه‌به‌ری (قوتابخانه‌ی ته‌ق ته‌قی هاوڕێ) ده‌توانن
منداڵه‌كانتان بهێنن بۆ ناونوسین له بینا نوێیه‌كه‌و خوێندن ده‌ست پێده‌كات،
(عمر عبدالله) به‌ڕێوه‌به‌ری (قوتابخانه‌ی ته‌ق ته‌قی هاوڕێ) له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند "هاوڵاتیان ده‌توانن منداله‌كانیان بهێنن بۆ ناونوسین له قوتابخانه‌ی ته‌ق ته‌قی هاوڕێ و خوێندن له بینا نوێیه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت له به‌رواری (2018/3/1) شاندێکی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە سەردانی ناحیەی
تەق‌ته‌ق و بینا نوێیه‌كه‌یان کرد بەمەبەستی ئامادەکاری و
دروستکردنی (4)چوار تاقیگە بۆ هەردوو بەشی (پەرستاری و شیکاری نەخۆشیەکان) کە
بڕیار وابوو بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2018) ئەم دوو بەشە لە دەوامی بەیانیان و
ئێواران خوێندکار وەربگرن و دەوامی لێبکرێت.
ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی به‌ڕێز (نه‌وزاد
كاكه‌ڕه‌ش) مژدەی کردنەوەی پەیمانگای (شیکاری و
پەرستیاری) لەته‌ق ته‌ق بڵاوکردەوەو ڕایگه‌یاند " مژدەی کردنەوەی دوو ھۆبەی پەیمانگای تەکنیکی بە دانیشتوانی تەق
تەق و دەوروبەری دەدەین بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2018) بە ئومێدی ئەوەی لە داھاتوو
زیاتر گەشە بکات و ببێتە جێگای بەرەو پێش بردنی زانست لە ناوچەکە".
به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ په‌یمانگه‌یه‌ك له ته‌ق ته‌قدا
بوونی نییه، هه‌روه‌ها له بینا نوێیه‌كه‌دا مامۆستایانی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ته‌ق ته‌قی
هاوڕێ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌وامی تیادا ده‌كه‌ن.
چالاكوانێكی مه‌ده‌نیش به‌ناوی نه‌به‌رد نیازی ڕایگه‌یاند:
"ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك كه‌س به‌هاوكاری
هه‌ندێك نابه‌رپرس و مشه‌خۆر ڕێگری ده‌كه‌ن له‌كردنه‌وه‌ی په‌یمانگا له ته‌ق ته‌ق.
