به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه: له ته‌ق ته‌ق كه‌سێك به تۆمه‌تی دزیكرن ده‌ستگیركرا
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه ئاشكراى
كرد كه كه‌سێكیان به تۆمه‌تى دزی كردن له ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق ده‌ستگیر كردووه.
شۆڕش
كاكه، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه ڕاگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى ئاگادار كراینه‌وه له ته‌ق ته‌ق به‌بوونی دزیكردن له‌ماڵی هاوڵاتییه‌ك هه‌ستاین به ئه‌نجامدانی كاری پێویست و به‌دواداچوون له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا تاوانباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت
وتیشى:
"له دانپێدانانه‌كه‌دا كه‌سه‌كه ئاشكراى كرد كه هه‌ستاوه به دزینی دوو ئه‌ڵقه‌ی زێڕ له‌ماڵێك و دواتر دانی نا به‌دزییه‌كی تر، به‌دزینی (دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار) كه له‌هه‌مان ماڵ دزیبوی".
شۆڕش
كاكه، ئاشكراشى كرد كه دواى لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمەتبارەکە، به‌فه‌رمانى دادوه‌رى
لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌ق ته‌قی لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه و بڕیاری راگیركردنی دا به مادده‌ی 443 له یاسای سزادانی عێراقی.

