ته‌ق ته‌ق.. پێشبڕكێیه‌كی مه‌له‌وانی به كۆمه‌ڵ ئه‌نجامدرا
دوێنێ هه‌ینی 17ی 8ی 2018 پێشبڕكێیه‌كی مه‌له‌وانی به‌شداری
زیاتر له 50 كه‌س له‌زێی بچووك له‌ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق ئه‌نجامدرا له پاركی چه‌می
ره‌شیده‌وه بۆ پاركی سایه‌ی گه‌شتیاری به‌درێژای چوار كیلۆمه‌تر.
دوای بڕینی (4)كیلۆمه‌تر (دانیار) كه گه‌نجێكی شاری كه‌ركوكه له
پێشبڕكێیه‌كه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا،
له‌وباره‌یه‌وه حاكم عمر ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق رایگه‌یاند: هیوادارین وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی
و لاوان ساڵانه پێشبڕكێی مه‌له‌وانی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان بهێنێته ناحیه‌كه‌مان.
پێشبڕكێی
مه‌له‌وانی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه له ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تاوه‌كو
ئێستا هیچ ڕووداوێكی خنكان و برینداربوون ڕووی نه‌داوه.
