بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ی په‌یمانگا له بینای ئاماده‌یی ته‌ق ته‌قی كوڕان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌نوسراوی فه‌رمی ڕایگه‌یاند: "به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه پێمان دراوه و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ڕێكخستنی ده‌وامی قوتابخانه‌كانی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق بڕیاریاندا گۆڕانكارییه‌ك بكه‌ن له بینای قوتابخانه‌كانی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق،
به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1) مانه‌وه‌ی ئاماده‌یی ته‌ق ته‌قی كچان له‌شوێنی
خۆیان
2) لێكدانی هه‌ردوو قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی حه‌مرین و
ئاماده‌یی ته‌ق ته‌قی كوڕان به ناوی (ئاماده‌یی ته‌ق ته‌قی كوران)و گواستنه‌وه‌ی
بۆ بینای (18)پۆلی وه‌ك ده‌وامی دووه‌م له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی (ته‌ق ته‌قی بنه‌ڕه‌تی
هاوڕێ) ده‌وام بكه‌ن
3) پێدانی بینای ئاماده‌یی ته‌ق ته‌قی كوڕان به شێوه‌ی
كاتی به
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ به‌كارهێنانی بۆ كردنه‌وه‌ی دوو به‌شی په‌یمانگای
ته‌كنیكی
به‌پێی نوسراوه‌كه‌ش بێت ئه‌م فه‌رمانانه له به‌رواری
(2018/08/16) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وێنه‌ی نوسراوه‌كه