به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه: دوو دزی تر له ته‌ق ته‌ق ده‌ستگیركران
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاشكراى كرد كه دوو كه‌سی تریان به تۆمه‌تى دزی كردن له گوندێكی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق ده‌ستگیر كردووه.
شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه ڕاگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ 2018/08/03 ئاگادار كراینه‌وه له گوندێكی سه‌ر به ته‌ق ته‌ق به‌بوونی دزینی چه‌ند قه‌لێك هه‌ستاین به ئه‌نجامدانی كاری پێویست و به‌دواداچوون له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مدا توانرا هه‌ردوو تاوانباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت".
شۆڕش كاكه، ئاشكراشى كرد كه دواى ڕاگیركردنی هه‌ردوو تۆمەتبارەکە، قه‌له‌كان گه‌ڕاندرانه‌وه لای خاوه‌نه‌كانیان و دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه و بڕیاری راگیركردنی هه‌ردوو تۆمه‌تبار درا به هه‌ڵگرتنی چه‌ك به مادده‌ی (23)ی چه‌ك و مادده‌ی (443)ی دزی له یاسای سزادانی عێراقی.
