ته‌ق ته‌ق: هاوڵاتییه‌ك خنكا
به‌رێوه‌به‌رى به‌رگرى
شارستانى كۆیه رایگه‌یاند، هاوڵاتییه‌كى دانیشتوى قه‌زاى كۆیه له‌ئاوى زێى بچووك
خنكا.
عه‌لى عه‌بدوڵا، راگه‌یاند، ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى هاوڵاتییه‌كى گه‌ڕه‌كى شه‌هیدانى قه‌زاى كۆیه،
له‌كاتى مه‌له‌كردن له ئاوى زێى بچووك خنكاوه.
راشیگه‌یاند،" ئه‌و
هاوڵاتییه ناوى (ئاپۆ سه‌باح ره‌حمان)و ته‌مه‌نى 24 ساڵه‌و به مه‌به‌ستى خۆفێنكردنه‌وه
چووته سه‌ر زێكه‌و دواتر خنكاوه".
عه‌لى
عه‌بدوڵا وتیشى ،"ئه‌و هاوڵاتییه له‌ئاوى زێى بچووك له نێوان ناحیه‌ى ته‌ق ته‌ق - ئاشتى، له‌نزیك گوندى
چۆم حه‌یده‌ر خنكاوه‌و تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى كۆیه سه‌رقاڵى گه‌ڕانن به
دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌یدا".

