مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی ته‌ق ته‌ق له‌ماوه‌ی كه‌متر له پێنج ڕۆژدا 80كاتژمێر كاره‌بایان دابین كردووه
ساڵێك به‌ر له‌ئێستا وه‌ك یه‌كه‌م ناحیه له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاى هه‌ولێر و بۆ پێدانى بڕه كاره‌باى ستاندار به هاووڵاتیان، له ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق، پێوه‌رى زیره‌ك بۆ مۆلیده ئه‌هلییه‌كانى پێدانى كاره‌با به گه‌ڕه‌ك و دوكانه‌كان دانرا.
له‌ئێستاشدا به‌هۆی به‌رز بونه‌وه‌ی
پله‌كانی گه‌رما كاره‌بای 24كاتژمێری دابین ده‌كرێت له‌لایه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كان
و حكومه‌ته‌وه،
به‌پێی كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ش بێت: ته‌نها له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ئاب دا مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی ته‌ق ته‌ق (80)كاتژمێر كاریان كردووه، كه له هه‌ر ڕۆژێكدا (16)كاتژمێر كاره‌بایان دابین كردووه و كاره‌بای نیشتیمانی ته‌نها (8)كاتژمێر دابین كراوه بۆ هاوڵاتیانی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق.
وێنه‌ی كاتژمێره‌كه (2018/08/05)
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه مانگی ڕابردوو ڕۆژانه (10 تا 11)كاتژمێر كاره‌با دابین كراوه له‌لایه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی زۆربوونی نرخی كرێی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ته‌مموز كه (14،500)دینار بوو، كه ناڕه‌زایی زۆرێك له خه‌ڵك و خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلیه‌كانیشی لێ كه‌وته‌وه،
هه‌روه‌ها به‌وته‌ی خاوه‌ن
مۆلیده‌كانیش بێت توشی زه‌ره‌رێكی زۆر هاتوون به‌هۆی گران كردنی نرخی گازه‌وه له‌لایه‌ن
حكومه‌ته‌وه،
یه‌كێك له‌خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانیش وتی: "گه‌ر كاره‌بای نیشتیمانی به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ده‌بێت له‌م مانگه‌دا مۆلیده‌كان نزیكه‌ی (500)كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ن و به‌م شێوه‌یه‌ش گه‌ر بۆ هه‌ر كاتژمێرێك (41,5)دینار بێت كه ده‌كاته هه‌مان نرخی مانگی ته‌مموز ئه‌وا نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێكی كرێی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان ده‌بێته (20,750)دینار.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه نوێنه‌ری مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی ته‌ق ته‌ق ڕایگه‌یاند " له‌م مانگه‌دا هه‌ڵوێستیان ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌و نرخه كه‌مانه‌ی كه بۆ كاتژمێره‌كانی كاركردن بۆیان داده‌نرێت.