مـاڵـپـه‌ڕی تـەق تـەق: كۆیە.. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ منداڵێكی پێنج ساڵان گیانی لەدەست دا
          هه‌میشه‌ زانیاری و هه‌واڵی زیاتر ..                

كۆیە.. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ منداڵێكی پێنج ساڵان گیانی لەدەست دا


بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە ئاشكرای كرد كە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 6 / 8 / 2018 لە شاری كۆیە، ئۆتۆمبیل لە منداڵێكی داوەوە بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

 زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی كۆیە ڕایگەیاند: "لە گەڕەكی زانستی شاری كۆیە، ئۆتۆمبێل لە کچێکی تەمەن 5 ساڵی بەناوی (س،غ) داوە.

گوتیشی، بەداخەوە بەهۆی بەركەوتنی توندەوە، منداڵەكە دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی كۆیە باسی لەوەش كرد كە دوای ڕوداوەكە تەرمی منداڵەكە ڕەوانەی پزیشكی داد كراوە و لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە دەستی پێكردووە.



.





ڤیدیۆ... ده‌رباره‌ی شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق