خانهوادهیهكی تهق تهق: لە ساڵی (٢٠١٥)ەوە زیاتر لە ٥٠ کەسمان لە خنکان رزگارکردووە
(تیمی خێرخوازی مهلهوانی تهق تهق) لهچاوپێكهوتنێكدا ڕایانگهیاند له ساڵی (2015)هوه تاوهكو ئێستا زیاتر له (50)كهسیان لهخنكان ڕزگار كردووه.
تیمهكه ڕاشیانگهیاند، ئێمە خانەوادەیەکین
خەڵکی تەق تەقین، ماڵەکانمان نزیک زێی بچوکە و بەهۆی نزیکیمان لەئاوەکە هەموو
تاکێکی خانەوادەکەمان مەلەوانزانن ..
ڕاستە لە ٢٠١٥ ئەم
تیمەمان دامەزراندووە بەڵام خۆی بناغەکەی بۆ ٥٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە!
ههروهها بهپێی وتهی خۆیان بێت: لە کارەساتی نەگریسی
ئەنفال بە چوپ و کەڵەک زیاتر لە سەدان کەسیان لە ئاو پەڕاندۆتهوه و ڕزگاریان کردون
لەدەست بەعسییەکان، لەهەموو سەردەمەکانی
شۆڕشیش بەردەوام خانەوادەکەیان بێ گوێدانە هەڕەشە و مەترسیەکان یارمەتی
پێشمەرگەیان داوە.
لە ٢٠١٥دا تیمی
مەلەوانی خێرخوازی تەق تەقیان ڕاگەیاندووه و لەئێستادا ١٠ کەسن کە هەموویان
خۆبەخشن،
ئاماژهیان بهوهش كرد، مەبەست لەدامەزراندنی
تیمەکەمان بەردەوامیدانە بە کاری خێرخوازیی و بێگومان پاراستنی سەلامەتی
هاوڵاتیانە، بۆیەش بەردەوام ڕێنمایی بۆ گەشتیاران بڵاودەکەینەوە، لە هاوین خەڵک زۆر
ڕوودەکەنە ئێرە و ئێمەش رێنماییان دەکەین چونکە بەهۆی ساردی و تیژڕەوی ئاو و
نەشارەزاییەوە ئەگەری زۆری هەیە لەکاتی مەلە کردن ژیانیان بکەوێتە مەترسییەوە.
کاتێک کەسێک دەکەوێتە
ناو ئاوەکە ڕێنماییان دەکەین کەچۆن و بە چ شێوازێک هەوڵی ڕزگارکردنی کەسەکە بدەن
بێ ئەوەی مەترسی لەسەر گیانی ئەو کەسە درووست ببێ کە یارمەتییەکە پێشەکەش دەکات.
وتیشیان، ئێمە لە ساڵێ ٢٠١٥
ەوە زیاتر لە ٥٠ کەسمان لە خنکان رزگارکردوە و تەرمی نزیکەی ١٠ هاوڵاتی خنکاومان
دۆزیوەتەوە، هیچ سودێکی ماددی لەم
کارە بەدەست ناهێنین تەنها ڕۆحمان پێی ئاسودە دەبێت و چێژ لەم کارە دەبینین و
بەیارمەتی ئێوەش بەردەوام دەبین.




