كاوه مامه‌ند: كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌ق ته‌ق یه‌كێكه له ده‌زگا مخابه‌راتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
كاوه
مامه‌ند فه‌ره‌ج، كاندیدی یه‌كگرتوی ئیسلامی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پارچه ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه له ڤیدیۆیه‌كه‌دا چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌ق ته‌ق ئاشكرا ده‌كات.
كاوه مامه‌ند له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حیزبی به‌عس به‌و هه‌مووه دڕندانه‌ییه‌ی خۆی نه‌وتی له كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌ق ته‌ق ده‌رنه‌هێنا و كردی به یه‌ده‌گ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌وه‌ی نه‌كرد،
له گرته ڤیدیۆییه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پێشتر ڕۆژانه (150)هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌م كیڵگه‌یه‌وه ده‌رۆشت، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌وترێت ڕۆژانه ئه‌و ڕێژه‌یه دابه‌زیوه بۆ (18)هه‌زار به‌رمیل كه‌متر، وه تا ئێستا هیچ كه‌سێك نازانێت چۆن نه‌وت ده‌ڕوات و به چ شێوازێك ده‌ڕوات و كراوه به ده‌زگایه‌كی مخابه‌راتی.
هه‌روه‌ها وتیشی گه‌ر مه‌به‌ست له گه‌نده‌ڵی و دزی كردن نه‌بوایه ئێستا له‌جیاتی (400)كه‌س ئه‌وا (4000)كه‌س ده‌بووه خاوه‌ن كار له‌م كێڵگه نه‌وته‌دا.
به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك بێت دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه (كاوه مامه‌ند) هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و ڕفاندی لێكراوه.
ڤــیـدیـۆ
