ته‌ق ته‌ق: دوای یه‌ك ساڵ پزیشكێك زالویه‌كی له‌نێو لوتی منداڵێك ده‌رهێنا
یه‌كێك له پزیشكه‌كانی شاری ته‌ق ته‌ق له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا
ڕایگه‌یاند: كه زال‌و (سه‌ره مێكوته)یان له‌نێو لوتی مندالێك ده‌ركردووه كه بۆ
ماوه‌ی ساڵێك له‌نێو لوتی منداڵه‌كه ماوه‌ته‌وه و گه‌شه‌ی كردووه.
ڕێبوار مجید، ئه‌و پزیشكه‌یه كه زالوه‌كه‌ی له‌نێو
لوتی منداڵه‌كه ده‌ركردووه و باس له‌و به‌سه‌رهاته ده‌كات و ده‌ڵێت: ئێواره‌یه‌ك دایكێك و منداڵه‌كه‌ی هاتن بۆ لام بۆ
عیاده‌كه‌م و دوای باسكردنی نه‌خۆشی خۆی دایكه‌كه دواتر وتی كچه‌كه بچووكه‌كه‌م
نزیكه‌ی ساڵێك ده‌بێت كه بۆنی ناخۆشی له ده‌مه‌وه دێت،
پزیشكه‌كه‌ش ده‌ڵێت منیش به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی سه‌یرم
كرد و لێی ورد بومه‌وه‌و وتم شتێكی تیایه، به‌ڵام دواتر دوای ده‌ركردنی (زال‌و)ه‌كه کە درێژیەکەی ١٥ بۆ ٢٠ سم ده‌بوو، توشی سه‌رسامی بووم،
دكتۆره‌كه وتیشی كه لێم پرسی ئایا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌بێت
كچه‌كه‌ت ئاوایه، دایكه‌كه له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت بۆ ماوه‌ی ساڵێكه ئاوایه و نزیكه‌ی
دوو مانگ ده‌بێت له‌به‌ر بۆنی ناخۆشی ده‌می باوكی نه‌یتوانیوه ماچی بكات،
دایكه‌كه ده‌ڵێش كه ساڵێك به‌ر له‌ئێستا كچه‌كه‌ی له‌كانیه‌ك
ئاوی خواردۆته‌وه، له‌م كاته‌دا دكتۆره‌كه دڵنیاده‌بێته‌وه كه ئه‌وه زالوه‌و
كه له‌قورگییه‌وه گه‌راوه‌ته‌وه لوتی منداڵه‌كه و له‌وێدا گه‌شه‌ی كردووه.
ئەو
منداڵەی کە زالوەکە لە لوتیدا دەرھێنراوە کچە و تەمەنی ٥ ساڵە و لە ئێستاشدا
تەندروستی زۆر باشە.
وێنه‌ی (زال‌و)ه ده‌ركراوه‌كه

