دوێنێ شه‌و گه‌نجێكی كۆیه پێش ئه‌وه‌ی خۆی بكوژێت له فه‌یسبووك پۆستی كرد
گه‌نجێكی كۆیه پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ پۆستێكی كرد له‌تۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به ناونیشانی (سبه‌ی پرسه‌یه) كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.
هاوار عه‌لی، گه‌نجێكی قه‌زای كۆیه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كه
له‌بڵاوكراوه‌كانیدا وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ بێزاری خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ ئه‌م ژیانه،
دوێنێ شه‌و پاش
كردنی چه‌ند پۆستێك و كردنه‌وه‌ی په‌خشی ڕاسته‌وخۆ له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبووك،
كه به‌ته‌نها له به‌رزاییه‌كی شاری كۆیه بوو، كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
له په‌خشی ڕاسته‌وخۆكه‌دا، ده‌نگی چركه چركی ده‌مانچه ده‌بیسترێت
كه به ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی و چه‌ند قسه‌یه‌ك ده‌كات و ده‌ڵێت: ”گه‌رده‌نی
یه‌ك به یه‌كتان ئازاد بێت“ دواتر ڵایڤه‌كه داده‌خاته‌وه،
تا ئێستاش هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه نه‌دراوه سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه.
وێنه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی هاوار
