به‌هۆی نه‌بوونی دكتۆره‌وه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ته‌ق ته‌ق وه‌ستاوه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2018/9/10 له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ته‌ق ته‌ق هیچ نه‌خۆشێك چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و ده‌وام ڕاگیراوه،
عبدالله ئه‌نوه‌ر، یاریده‌ده‌ری پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ق ته‌ق به ماڵپه‌ڕی ته‌ق ته‌قی ڕاگه‌یاند: كه به كتابێكی فه‌رمی كه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه هاتووه نابێت چیتر ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی كۆلێژی په‌رستیاریان هه‌یه نه‌خۆشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن،
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ناحیه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیدا تا ئێستا هیچ دكتۆرێكی نییه، له‌كاتێكدا پێویستیمان به دكتۆری ( ئێسك و منداڵان و ئافره‌تان و فریاكه‌وتن و قورگ و گوێ و لوت و هه‌ناو) هه‌یه بۆ نه‌خۆشخانه‌كه.
وتی، كۆیه پێشێلكارییه‌كی زۆر ده‌كات به‌رامبه‌رمان و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی زۆر هه‌یه‌و مافی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ق ته‌ق ده‌خورێت به‌دابین نه‌كردنی دكتۆر و ده‌رمان و كۆمه‌ڵێك پێداویستی تر، هیوادارین خه‌ڵكی ته‌ق ته‌ق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت،
هه‌روه‌ها وتیشی: جێگای ده‌ست خۆشییه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و چه‌ند په‌رستیاره نه‌خۆشه‌كانیان به‌جوانی و به‌باشی چاره‌سه‌ر كردووه و توانیویانه ئه‌م بۆشاییه پڕ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام چه‌ند دكتۆرێك كه نازانرێت كێن سكاڵایان كردووه وتویانه كه نابێت ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی كۆلێژی په‌رستیاریان هه‌یه نه‌خۆشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئەمەش لەكاتێك دایە چەندین جاری تر ئەم
نەخۆشخانەیە داخراوە بە هۆكاری نه‌بوونی پزیشك و تا ئێستا پزیشك دابین نه‌كراوه‌و
بەردەوام كێشەی كەمی پزیشك له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هەیە.
