ته‌ق ته‌ق: له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ڕێگری له ڕێكخراوی لێنوس ده‌كرێت
ڕێـكـخــراوی لـێـنــوس، ڕێكخراوێكی نـاحـكومی بـێ لایـه‌نـه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی خۆبه‌خشه‌وه دامه‌زرێندراوه، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كاره‌كانیاندا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ڕێگریان لێ كرا،
به‌پێی وته‌ی چه‌ند كه‌سێكی شاری ته‌ق ته‌ق بێت: ئەو ڕێکخراوە لەماوه‌یه‌كی کەمدا توانی زۆرترین چالاکی و
گەورەترین خزمەت پێشکەش بە شاری تەق تەق و گەنجانی تەق تەق بکات، وە وه‌ك خۆشیان ده‌ڵێن ئامانجیان پێگەیاندنی گەنجی چالاک و ڕۆشنبیره لە شاری تەق تەق،
محمد جمال، ئه‌و گه‌نجه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه یه‌كێكه له سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و ڕێكخراوه ڕایگه‌یاند: "بەداخەوە بۆ هەندێک كه‌س کە ژمارەیان چوار ماڵ ده‌بوو داوای داخستنی ئەو
هۆڵەیان کرد کە ئەو رێکخراوە کار و چالاکیەکانی خۆی تیا ئەنجام دەدا،
وتیشی: به‌بێ ئەوەی
هاوکاریان بکەن و شان بەشانیان کار بکەن کەچی بەرپەچی هەوڵ و ماندووبوونی ئەو
ڕێکخراوەیان دایەوە و ڕێگریان لە کارەکان كرد، تەنها لەبەر ئەوەی خۆبەخشانە کار دەکات و ئامانجی بونیادنانی
نەوەیه‌كی نوێ و ڕۆشنبیرە.
ئه‌و كارانه‌ی كه (ڕێكخراوی لێنوس) له‌ماوه‌ی كه‌متر له (15)ڕۆژدا به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌شانه ئه‌نجامیان داوه:
1- پرکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین بۆ (٦٤)خوێندکار بە خۆرایی لەلایەن کەسانی بەتوانا و شارەزا
2- کردنەوەی خولی فێربوونی زمانی
ئینگلیزی لە تەمەنی سەرو (١٠)سالییەوە بۆ هەموو ئاستەکانی سەرەتایی و ناوەندی و
پێشکەوتوو کە ژمارەی ئەو خوێندکارانە (١٤٣)خوێندکاره
3- خولی بڕین و دورمان بۆ
ئافرەتانی بەژدار بوو کە ژمارەیان (٩٤) ئافرەت بوو
4- کۆکردنەوەو کۆمەک بۆ توشبوانی
شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەی هیوا بە بڕی (14,091,000) لەلایەن دانیشتوانی تەق تەق و
دەوروبەری.
