ته‌ق ته‌ق.. نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ئه‌یلول دیاریكرا
یه‌كێك له‌خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلیه‌كان، به ماڵپه‌ری ته‌ق ته‌قی راگه‌یاند: نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك مۆلیده بۆ مانگی ئه‌یلول (12,750)دیناره و بۆ هه‌ر كاتژمێرێكیش (42)دیناره.
خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلیه‌كه وتیشی: به‌پێی ئامێری تۆماركردنی كاتژمێره‌كان بێت كه بۆ سه‌رجه‌م مۆلیده‌كانی ته‌ق ته‌ق دانراوه مۆلیده‌كان له‌مانگی ئه‌یلول (305)كاتژمێر كاریان كردووه،
سه‌باره‌ت به كاركردنی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م، به‌هه‌مان شێوه‌ی مانگی ئه‌یلول نابێت و پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان كه‌م كراوه‌ته‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی كه له خواره‌وه‌دا هاتووه،
- كاتژمێر (8)ـی به‌یانی تاوه‌كو كاتژمێر (10)ـی به‌یانی كاره‌با نادرێت به‌هاوڵاتیان.
- كاتژمێر (4)ـی عه‌سر تاوه‌كو كاتژمێر (5)ــی عه‌سر كاره‌با نادرێت به هاوڵاتیان.
- كاتژمێر (1)ـی دوای شه‌و تاوه‌كو كاتژمێر (5)ـی به‌ره‌به‌یان كاره‌با نادرێت به هاوڵاتیان.
وێنه‌ی هاوپێچ

