كۆیه: پیاوێك دوای كوشتنی هاوژینه‌كه‌ی خۆشی ده‌كوژێت
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه ئاشكراى كرد، له كۆیه پیاوێك خۆی و هاوژینه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت،
شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه ڕایگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ 2018/10/06 كاتژمێر (6)ـی به‌ره‌به‌یانی ئاگادار كراینه‌وه به‌بوونی ڕووداوی كوشتن له گه‌ڕه‌كی ئازادی قه‌زای كۆیه و دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌ركه‌وت كه پیاوێكی ته‌مه‌ن (46)ساڵ به‌ناوی (طالب ره‌زا حمد) كه هاوژینه (40)ساڵیه‌كه‌ی به‌ناوی (شكرییه فارس مولود) كوشتووه و دواتر خۆشی كوشتووه،
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی دادوه‌ری لێكۆڵێنه‌وه كاری پێویست ئه‌نجام دراوه و لێكۆڵینه‌وه له بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی به‌رده‌وام ده‌بێت.
وێنه



