دوو زیندانی لەکاتی گواستنەوەیان لە تەق تەقەوە بۆ کۆیە هەڵاتن
پۆلیسی
تەق تەق ئاشکرایکرد، لەکاتی گواستنەوەی دوو زیندانیدا بۆ بنکەی گرتن و گواستنەوەی
کۆیە چەند کەسێک رووبەڕوویان بوونەتەوە و لە ئەنجامدا دوو زیندانییەکە هەڵاتوون.
ئازاد
سەعید لێپرسراوی پۆلیسی تەق تەق رایگەیاند، رووداوەکە
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) لەنزیک گوندی کونەگورگ روویداوە و
لەلایەن چەند کەسێک رووبەڕوویان بوونەتەوە کە خزمی دوو زیندانییەکە بوون، بەو
هۆیەشەوە پۆلیسێک برینداربووە.
روونیشیکردەوە،
لە ئەنجامی رووداوەکە دوو زیندانییەکە و ئەوانەشی کە رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس
بوونەتەوە هەڵاتوون.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە ئێستا تیمەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بەدوای
هەڵاتووەکاندا دەگەڕێن.
Source - NRT
