تهق تهق: گهنجێك بهماتۆرسكیلهوه كهوته ناو چاڵێكی ڕێگاوهو گیانی لهدهستدا
لە
ناحیەی تەق تەق گەنجێک بە ماتۆڕسکێڵەوە کەوتەناو چالێکی رێگاوە و بەهۆیەشەوە گیانی
لەدەستدا.
دوێنێ شهو(7ی تشرینی یەکەمی
٢٠١٨) گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ بەناوی ئیسماعیل ئیبراهیم عەلی بەنیاز بووە بە ماتۆڕسکێڵ لە ناحیەی تەق تەقەوە
بچێتە کۆمەڵگای خاڵخاڵان بەڵام لە نیوەی رێگا ماتۆڕسکێڵەکەی بەر یەکێک لەو بلۆکانە
کەوتووە کە لەبەردەمی چاڵێکی سەر ڕێگاکە دانراوە.
لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە ماتۆڕسکێڵەکە تێکشکاوە و گەنجەکەش کەوتووەتەناو
چاڵاکەوە و هەر لەو شوێنەش گیانی لەدەستداوە.
هاوکار
علی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند، پێش ئەوەی گەنجەکە بهێنرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، دواتر
تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کۆیە کراوە.
هەروەک
ئازاد عاسی سەرۆکی شارەوانی خاڵخاڵان رایگەیاند، ئەو چاڵە دوێنێ هەڵکەندراوە و
ئامانجیش لەو کارە چاکردنی ڕێگاکە بووە کە بڕیارە ئەمڕۆ چاک بکرێتەوە.
ناوبراو
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان هێماکانی هاتووچۆیان لە دەوری چاڵەکە داناوە تا شوفێران
ئاگاداربن چونکە ڕێگاکە لە ژێر کارکردندایە.
بەپێی
زانیارییەکان، شەوی رابردوو و هەر لەهەمان شوێن دوو
هاووڵاتی بە ماتۆڕسکێڵێک خۆیان بە ساتری چاڵەکەدا کێشاوە و بەوهۆیەشەوە یەکێکیان
بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی هەولێر کراوە.
وێنهی چاڵهكه

