لەسەر هەڵاتنی دوو زیندانییەکە لێپرسراو و سێ ئەفسەری پۆلیسی تەق تەق دەستبەسەرکراون
سێ
رۆژ بەسەر هەڵاتنی دوو زیندانییەکەی کۆیەدا تێپەڕدەبێت و تا ئێستاش هیچ سۆراغێکیان
نییە، لەسەر رووداوەکەش لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی تەق تەق و سێ ئەفسەری پۆلیس
دەستبەسەرکراون.
جەلال
شێخ کەریم بریکارى وەزارەتى ناوخۆی حکومەتى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر هەڵهاتنى دوو زیندانییەکە بەڕێوەبەرى پۆلیسى تەق تەق و چەند
ئەفسەر و کارمەندێک دەستگیرکراون.
تائێستا
پۆلیس ئامادە نییە بەفەرمی هیچ لێدوان و زانیارییەک لەبارەی رووداوەکەوە بۆ
دەزگاکانی راگەیاندن ئاشکرابکات، بەڵام بەپێی زانیارییەکان دوو زیندانییەکە تۆمەتی کوشتنیان هەیە.
تا
ئێستا پۆلیسى تەق تەق نەیتوانیوە ئەو دوو زیندانییە دەستگیربکاتەوە کە رۆژی
یەکشەممە (٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) لەکاتى گواستنەوەیاندا لە تەق تەقەوە بۆ کۆیە
لەدەست پۆلیس هەڵاتن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، پۆلیس باوکی
یەکێک لەو دوو زیندانیەی دەستگیرکردووە.
Source - NRT
