نوسه‌ر هه‌رێم هه‌ژان كتێبی "ئاسمانێکی ڕەش لە جەستەی سپی ئافرەتاندا" بڵاوكرده‌وه
 |
"زۆرترین په‌یام
ده‌گه‌یه‌نێت به كه‌مترین وشه"
هه‌رێم هه‌ژان نووسه‌ری ته‌ق ته‌ق، كتێبێكی به ناوی "ئاسمانێکی ڕەش لە جەستەی سپی
ئافرەتاندا" له به‌رگێكی
قه‌شه‌نگدا له (120)لاپه‌ڕه بڵاوكرده‌وه.
ئه‌م
كتێبه له (٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌رانه‌وه،
ناوه‌رۆكی
كتێبه‌كه كۆمه‌ڵه وته و په‌ندێك له‌خۆ ده‌گرێت، كتێبه‌كه له
ڕووی ته‌كنیك، زمان، فه‌زا، جیهان بینی و كه‌ره‌سته‌وه هه‌ڵێنجراوی ئه‌م زه‌مه‌نه‌ن،
زه‌مه‌نێك كه بۆنی داڕوخانی كۆمه‌ڵگا و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان و خیانه‌ت و
ترسی هاوسه‌رگیری و لادان له سێكسی لێ دێت.
هه‌رێم
هه‌ژان، له بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كتێبیدا توانی به‌شی زۆری خوێنه‌ران له‌خۆی ڕازی
بكات، له ئێستادا بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌م كتێبه له ته‌ق ته‌ق ده‌توانن سه‌ردانی په‌راوگه‌ی ئه‌ستێره بكه‌ن له ته‌نیشت مزگه‌وتی گه‌وره، هه‌روه‌ها له سلێمانی له ناوه‌ندی سایه ئه‌م كتێبه ده‌ست ده‌كه‌وێت، له هه‌ولێر له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب هه‌مان ناوه‌ند ده‌ست ده‌كه‌وێت.
پ.پ
|
|