تەق تەق سەرکەوتنی گه‌وره‌ی تۆمار کرد لە زانست و پەروەردە
ته‌ق ته‌ق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد له‌زانست و په‌روه‌رده‌دا و له‌م ساڵی خوێندندا (2018 - 2019) (نــۆ)خوێندكاری شاری ته‌ق ته‌ق له به‌شه (پزیشكیه‌كان) وه‌رگیراون.
دوابه‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌كانی قوتابیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه (پـێـنـج) خوێندكاری دانیشتوی ته‌ق ته‌ق ناوه‌كانیان له به‌شی (پزیشكی گشتی) گه‌ڕایه‌وه و هه‌روه‌ها (2)خوێندكاریش ناویان له به‌شی (پزیشكی ده‌رمانسازی) گه‌ڕاوه‌ته‌وه و جگه له‌مه‌ش (2)خوێندكاری تر له به‌شی (پزیشكی ددان سازی) ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه،
(سـێ) له‌و خوێندكارانه‌ی ناویان له به‌شی پزیشكی گشتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه خوێندكاری قوتابخانه‌ی (ئاماده‌یی حه‌مرینی كوڕان) بوون و دوو كچه خوێندكاره‌كه‌ی تریش یه‌كێكیان خوێندكاری قوتابخانه‌ی (ئاماده‌یی ته‌ق ته‌قی كچان) و ئه‌وه‌ی تریش له (ئاماده‌یی هۆژینی كچان) ده‌یانخوێند.
ناو و كۆنمره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ی ته‌ق ته‌ق كه له پزیشكی گشتی وه‌رگیراون به‌م شێوه‌یه بوو:
ڕاوێژ قادر (%98.86)
أسامه قوباد (97.71)
ئاسوده ڕۆسته‌م (%96.29)
ژینۆ محمد (%96)
ڕابه‌ر دلێر (%97) به‌بێ زمانی عه‌ره‌بی
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه خوێندكار (ڕاوێژ قادر حمدامین) توانی له‌پۆلی12ــدا پله‌ی دووه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بێت،
جگه له‌مانه‌ش له‌سه‌ر ئاستی گشتی قوتابخانه حكومیه‌كانی سنوری هه‌ولێر، (26)قوتابخانه به‌رزترین ئاستیان هه‌یه و قوتابخانه‌ی (ئاماده‌یی حه‌مرینی كوڕان) یه‌كێكه له باشترین ئه‌و (26)قوتابخانه‌یه‌و كه ڕیزبه‌ندی (18)ــه‌می گرتووه له‌پارێزگای هه‌ولێر، كه بۆ ساڵی خوێندنی (2017 - 2018) نمره‌ی به‌رزی زۆر له‌م قوتابخانه‌یه‌دا هاتووه، هه‌روه‌ها (9)قوتابی له پۆلی12دا له‌م قوتابخانه‌یه كۆنمره‌یان (%90) به‌سه‌ره‌وه بووه.
داڕشتنی بابه‌ت: پ.پ
داڕشتنی بابه‌ت: پ.پ
