ته‌ق ته‌ق: مێرمنداڵێك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
شه‌وی
ڕابردوو (17ی تشرینی
یەکەمی ٢٠١٨) مێرمنداڵێك به گوله‌ی تاپر له ته‌ق ته‌ق خۆی كوشت.
مێرمنداڵێك به‌ناوی (علی عبدالله صباح) له‌دایك بووی ساڵی (2002) دوێنێ شه‌و له‌كاتی كاری
شوانكاریدا به تاپر له‌گوندی
كه‌په‌نه‌ك خۆی ده‌كوژێت.
هاوكات مێرمنداڵه‌كه له (بیۆ)ــی په‌ڕه‌ی كه‌سیه‌كه‌ی
له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر مردم له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌م
بنوسن بێ شانس بوو"
هاوكار علی به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كۆیه رایگه‌یاند: "ئه‌و گه‌نجه دانیشتوی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌قه، به‌ڵام به‌هۆی كاری كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه‌وه له‌م شوێنه بووه.
ووتیشی ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادوه‌ری كۆیه ڕاده‌ستی كه‌س و كاره‌كه‌ی كرایه‌وه تا به‌خاكی بسپێرن.
ڕووداوەکانی
خۆکوشتن و کوشتن لە هەرێمی کوردستاندا خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە و لە ماوەی چه‌ندین ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین کەس کوژراون و خۆیان کوشتووە.
