فه‌رمانبه‌رێكی شاره‌وانی ته‌ق ته‌ق: كۆمپانیای پاپا گروپ و شاره‌وانی ته‌ق ته‌ق كه‌مته‌رخه‌من له پاك كردنه‌وه‌ی شار
فه‌رمانبه‌رێكی شاره‌وانی ته‌ق ته‌ق له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: "كۆمپانیای پاپا گروپ و شاره‌وانی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق كه‌مته‌رخه‌من له‌پاك كردنه‌وه‌ی شاری ته‌ق ته‌ق
ڕه‌قیب ده‌ربه‌ندی، فه‌رمانبه‌ری شاره‌وانی له بلاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "داوا له سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری شاری ته‌ق ته‌ق ده‌كه‌م كه كۆمپانیای پاپا گروپ زۆر كه‌م ته‌رخه‌مه له پاك كردنه‌وه‌ی شاری ته‌ق ته‌ق و هه‌ڵنه‌گرتنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك و نه‌شوشتنی شه‌قامه‌كان،
فه‌رمانبه‌ره‌كه ده‌ڵێت، من ئه‌م داوایه له شاره‌وانی ته‌ق ته‌ق ناكه‌م، چونكه شاره‌وانی كه‌مته‌رخه‌مه به‌رامبه‌ر كۆمپانیاكان
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌شێك له‌وانه‌ی لێژنه‌ن بۆ چاودێریكردنی كۆمپانیاكان هه‌ر كه‌سێك و یه‌كێكیان دامه‌زراندووه له كۆمپانیاكان بۆیه وه‌ك پێویست چاودێری كاری كۆمپانیاكان ناكرێت.
