ته‌ق ته‌ق.. نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م دیاریكرا
یه‌كێك له‌خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلیه‌كان، به ماڵپه‌ری ته‌ق ته‌قی راگه‌یاند: "نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك مۆلیده بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م (8000)دیناره و بۆ هه‌ر كاتژمێرێكیش (43.5)دیناره".
خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلیه‌كه وتیشی: "به‌پێی ئامێری تۆماركردنی كاتژمێره‌كان بێت كه بۆ سه‌رجه‌م مۆلیده‌كانی ته‌ق ته‌ق دانراوه مۆلیده‌كان له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌م (190)كاتژمێر كاریان كردووه،
سه‌باره‌ت به كاركردنی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی تشرینی دووه‌م، به‌هه‌مان شێوه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م نابێت و پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان كه‌م كراوه‌ته‌وه هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتیمانی نه‌بوو به‌م شێوه‌یه كه له خواره‌وه‌دا هاتووه كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به هاوڵاتیان ده‌درێت،
- كاتژمێر (6:30)ـی به‌یانی تاوه‌كو كاتژمێر (8)ـی به‌یانی كاره‌با ده‌درێت به هاوڵاتیان.
- كاتژمێر (4:30)ـی ئێواره تاوه‌كو كاتژمێر (1)ــی دوای شه‌و كاره‌با به هاوڵاتیان ده‌درێت.
جگه له‌م كاتانه‌ی دیاریكراوه هیچ كاتێكی تر كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان نادرێت به‌هاوڵاتیان،
وێنه‌ی هاوپێچ

