ته‌ق ته‌ق: باڵاخانه نوێیه‌كه ده‌كرێت به په‌یمانگا
باڵاخانه نوێیه (18)پۆلییه‌كه ده‌كرێت به په‌یمانگا و هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كانی (شیكاری نه‌خۆشیه‌كان و په‌رستیاری) تێدا ده‌كرێته‌وه، بۆ ساڵی خوێندنی (2018 - 2019)
هه‌روه‌رها به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی ته‌ق ته‌ق كه‌وتووه: "ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی خوێندنی باڵا سه‌ردانی باڵاخانه نوێیه‌كه ده‌كه‌ن و به‌فه‌رمی ده‌كرێت به په‌یمانگا"
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، (عمر عبدالله) به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی (ته‌ق ته‌قی هاوڕێ) له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: "كه خوێندنی ئه‌مساڵی خوێندنگاكه‌یان له‌م باڵاخانه نوێیه‌دا ده‌بێت و داوای له‌دایك و باوكان ده‌كرد منداڵه‌كانیان ببه‌ن بۆ ئه‌م شوێنه تا ناونوسی بكه‌ن.
بێگومان كردنه‌وه‌ی په‌یمانگا دوای ماندووبوونێكی زۆر له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێك و چه‌ند كه‌سێكی خه‌مخۆری شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌قه‌وه دێت، ماڵپه‌ڕی ته‌ق ته‌ق، له‌داهاتوودا ناوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بڵاوده‌كاته‌وه كه ڕۆڵیان هه‌بووه له‌كردنه‌وه‌ی په‌یمانگا له شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق،