ته‌ق ته‌ق: ڕێكخراوی لێنوس كه‌مپینی پشتیوانی کردنی توشبوانی شێرپەنجەی ڕاگه‌یاند
ڕێكخراوی لێنوس، رێكخراوێكى خۆبه‌خشی تازه دامه‌زراوه له‌لايه‌ن كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانى به توانای شاری ته‌ق ته‌ق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئامانج له‌م ڕێكخراوه خزمه‌تكردنی هه‌موو تاكێكی وڵاته له‌هه‌موو بواره جیاوازه‌كان و به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشی
ڕێكخراوی لێنوس، وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵستاون به ڕاگه‌یاندنی كه‌مپه‌ینێك بۆ یارمه‌تیدانی توشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا،
له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند: داوا له‌هه‌موو خه‌ڵكی ته‌ق ته‌ق و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین كه یارمه‌تی و كۆمه‌كی ئه‌و ئازیزانه بكه‌ن له‌ڕێگای سندوقی هاوكارییه‌كانه‌وه كه له دوكان و دام و ده‌زگاكان و مزگه‌وته‌كان دانراوه،
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "جگه له‌مانه‌ش ڕۆژانه له پاڕكی (شه‌هید نامیق) ئاماده ده‌بین بۆ وه‌رگرتنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانتان".
بۆ زانیاری زیاتر خێرخوازان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره مۆبایلانه‌وه بكه‌ن:
(07501554075) - مامۆستا هه‌ڵمه‌ت حمدامین (سه‌رۆك كه‌مپه‌ین)
(07702343034) - مامۆستا محمد جمال (یاریده‌ده‌ری كه‌مپه‌ین)
(07503046217) - مامۆستا شاباز عمر (وته‌بێژی كه‌مپه‌ین)
(07503046217) - مامۆستا شاباز عمر (وته‌بێژی كه‌مپه‌ین)
وتیشیان: "بەرپرس دەبین بەرامبەر خودا و
ئێوە لە گەیاندنی هەمو کۆمەکەکان بە دەست نەخۆشخانەکانی تایبەت بە توشبوانی
شێرپەنجە"
