فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێران بە ئاسمانی كۆیەدا دەسووڕێتەوە
چەند مووشەكێك ئاراستەی بارەگای
حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) لە كۆیە كرا و شەھید و بریندار ھەن.
ئیبراھیم
چوكەڵی، ئەندامی سەركردایەتی حزبی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "چەند
مووشەكێك بەر بارەگای حزبی دیموكراتی كوردستان لە كۆیە كەوتووە و ژمارەیەك شەھید و
بریندار ھەن".
تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند، ژمارەیەک برینداری بۆردومانەكانی ئێران گەیەندراونەتە نەخۆشانەی شارەکە.
ههروهها، لە ئێستادا باس لە بوونی کوژراو دەکرێت، بەڵام پشتڕاست نەکراوەتەوە.

