مـاڵـپـه‌ڕی تـەق تـەق: بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌نزیك ئاوی زێی بچووك نه‌مێننه‌وه‌
          هه‌میشه‌ زانیاری و هه‌واڵی زیاتر ..                

بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌نزیك ئاوی زێی بچووك نه‌مێننه‌وه‌


بەرێوەبەرایەتىبەنداوى دوکان بەشێوەى ئەزمونى بەشێک لە ئاوى بەنداوەکەى بەردایەوە و بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەقیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەنزیک زێی بچووک نەمێننەوە و لەنزیک ڕووبارەکە کارى کشتوكاڵى نەکەن.


عومەر ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق ھۆشداریی دایە ھاوڵاتییانی سنورەکەی بۆ ئەوەی لەنزیک ئاوی زێی بچووک نەمێننەوە، هەر کەلوپەلێکیان کە نزیکە لە ئاوی زێیەکەوە دووری بخەنەوە و بەرهەمی تازەی کشتوکاڵی لە نزیک ئاوی ڕووبارەکەدا نەچێنن، بۆ ئەوەی لەکاتى بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکەدا زیانیان پێ نەگات.

وتیشی، پەیوەندی بەردەوامیان هەیە لەگەڵ بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، بۆ ئەوەی لە ھەر ئەگەرێکی پڕبوونی ئاوی بەنداوەکە و بەردانەوەی ئاوەکەی ئاگاداریان بکاتەوە.

پێشتریش بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ڕایگەیاندبوو، تا ناوەڕاستی مانگی ئازاری ئەمساڵ، ئەگەری پڕبوونی بەنداوی دووکان هەیە و لە حاڵەتەشدا ئاوی بەنداوەکە بەردەدەنەوە.



.





ڤیدیۆ... ده‌رباره‌ی شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق