به‌نداوی دوكان له پڕبوون نزیك ده‌بێته‌وه
به‌هۆى
زیادبوونى بارانبارین رۆژ له‌دواى رۆژى ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكان به‌رزده‌بێته‌وه،
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكانیش ئاشكراى ده‌كات، تا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ى ئازار
ئاستى ئاوى به‌نداى دوكان 507.60 مه‌تر به‌رزبوه‌ته‌وه و كۆى ئاوى عه‌مبار كراویش له‌به‌ندوه
كه گه‌یشتوه‌ته 5.993 ملیار مه‌تر سێجا.
محه‌مه‌د
تایه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكان له لێدوانێكى تایبه‌تدا رایگه‌یاند: ئاستى
به‌ندوى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادده‌كات و له چركه‌یه‌كدا 380 مه‌تر سێجا ئاو
دێته ناو به‌نداوه‌كه‌وه.
راشیگه‌یاند:
"به‌نداوى دوكان تواناى عه‌مباركردنى 7 ملیار مه‌تر سێجا ئاوى هه‌یه، وایه
یه‌ك ملیار مه‌تر سێجا ماوه پڕ ببێت، پێشبینیش ده‌كه‌ین به‌نداوه‌كه سه‌رڕێژبكات
و له ده‌ریچه‌ى (بیل ماوس) لێیبڕێت.
ئاماژه‌ى
بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له ساڵى 1988 ه‌وه ئاستى ئاوى به‌ندوه‌كه به‌و
شێوه‌یه به‌رزنه‌بوه‌ته‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ى
ئاستى به‌نداوه‌كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاستى به‌رهه‌مهێنانى وێستگه‌ى كاهرۆئاوى
دوكان ده‌بێت و له‌چوارچێوه‌یه‌دا هه‌فته‌ى رابردووه یه‌كه‌ى ژماره دوو به‌نداوه‌كه‌ش
به‌گه‌ڕا و ئێستا دوو یه‌كه‌ى به‌نداوه كارده‌كات رۆژانه 118 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م
ده‌هێنێت.
Source - Dwarozh
