هاووڵاتیانی ته‌ق ته‌ق دڵنیا ده‌كرێنه‌وه
له ناحییه‌ی ته‌ق ته‌ق
رێ‌و شوێنی پێویست بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لافاو گیراوه‌ته‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كه‌ش
دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتییانی سنووره‌كه كه ئه‌و رێژه بارانه‌ی باریووه هیچ
زیانێكی نابێت.
له‌وباره‌یه‌وه حاكم عومه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ق
ته‌ق رایگه‌یاند: هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌و شه‌پۆلی بارانه‌ی له 24كاتژمێری رابردووه‌وه
هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه لیژنه‌ی ته‌واومان بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر
حاڵه‌تێكی له‌ناكاو پێكهێناوه و له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناحیه‌ی
ته‌ق ته‌ق به‌هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ته‌ق ته‌ق و به‌رگری شارستانی ته‌ق
ته‌ق هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان له چه‌ند شوێنێك ده‌سپێكردووه.
وتیشی: به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له مه‌ترسییه‌كانی لافاو به تێكه‌ڵه
رێژكردنی به‌شێك له شه‌قامی كۆرنیش له شاخی قه‌لان و پركردن و دانانی فه‌رده و
كیسی پڕ له لم و خۆڵ دانراوه.
هاوكات دڵنیایشی دایه هاووڵاتییانی سنووره‌كه و رایگه‌یاند، ئه‌و رێژه بارانه‌ی كه له چه‌ند سه‌عاتی رابردوو له زێیی بچو‌وكدا كۆبووه‌ته‌وه، زیان به گه‌ڕه‌كه‌كانی ته‌ق ته‌ق ناگه‌یه‌نێت و ته‌نها بووه‌ته هۆی مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌شێك له شوێنه‌گه‌شتیارییه‌كان و كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و كێڵگه‌په‌رله‌وه‌رییه‌كانی نزیك زێی بچووك.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و تیم و دامه‌زراوه حكومی و مه‌ده‌نییانه‌شی كرد، كه‌له شه‌وی رابردووه وه له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابوون، به‌تایبه‌تی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و تیمی غه‌واس و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ته‌ق ته‌ق و پۆلیس و ئاسایش و تیمی مه‌له‌وانی خێرخوازی ته‌ق ته‌ق و تیمی مه‌له‌وانی ئاگرین .
