"جه‌مال" هه‌ژاری ڕێگر نه‌بوو له‌به‌رده‌م ئامانجه‌كانی
وێنه‌ی دكتۆر جه‌مال و دایكی
"جه‌مال انور" هه‌ژاری و بێ باوكی ڕێگرنه‌بوو له‌به‌رده‌م خولیا‌و ئامانجه‌كانی و به‌رده‌وام بوو، بۆیه بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌زمانی ئینگلیزی به‌ده‌ست هێناو بووه جێگای شانازی بۆ شاری ته‌ق ته‌ق.
ژیاننامه‌ی دكتۆر "جمال"
ژیاننامه‌ی دكتۆر "جمال"
ناوی سیانی (جه‌مال انور طه)یه، له ساڵی 1980 له‌دایك بووه، له ساڵی 1986 ده‌ستی به‌خوێندن كردووه له قۆناغی سه‌ره‌تایی، له‌ساڵی 1992 خوێندنی قۆناغی سه‌ره‌تایی ته‌واو كردووه، له‌ساڵی 1993 ده‌ستی به‌خوێندنی قۆناغی ناوه‌ندی كردووه، وه له‌ساڵی 1998 قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو كردووه،
له‌ساڵی 1999 له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌كۆلێژی
كارگێڕی و ئابوری ناوی هاتۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ژاری خێزانه‌كه‌یان و خۆشه‌ویستی
و په‌رۆشی بۆ زمانی ئینگلیزی چوه‌ته په‌یمانگا له‌به‌شی زمانی ئینگلیزی و ده‌ستی به‌خوێندن
كردووه، وه له‌ساڵی (2000) په‌یمانگای ته‌واو كردووه‌و بوه‌ته مامۆستا له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی
له ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق، له ساڵی (2004) چۆته‌وه به‌ر خوێندن له‌زانكۆی كۆیه به‌شی
(ئینگلیزی)و پله‌ی (یه‌كه‌م)ـی به‌ده‌ست هێناوه له‌نێوان زیاتر له (85)خوێندكار
له‌به‌شی ئینگلیزی، دواتر بوه‌ته یاریده‌ده‌ری مامۆستا‌و له‌زانكۆی كۆیه وانه‌ی
وتۆته‌وه،
دواتر له‌ساڵی (2009) ده‌ستی به‌خوێندنی ماسته‌ر
كردووه، له‌ساڵی (2011) به‌سه‌ركه‌وتووانه بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌ده‌ست
هێناوه، له‌ساڵی (2013) ڕۆشتووه بۆ زانكۆی سلێمانی و له‌وێدا وه‌ك مامۆستا به‌رده‌وام
بووه له وانه وتنه‌وه‌و تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه،
دواتر له‌ساڵی (2014) له به‌رنامه‌ی ((Full Brightهه‌ڵبژێردرا
و چووه‌ته وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ساڵی (2015) ده‌ستی به‌خوێندنی
دكتۆرا كردووه له‌زانكۆی سلێمانی و له‌ساڵی (2019)دا بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌پله‌ی (نایاب) به‌ده‌ست
هێناوه،
دكتۆر جه‌مال له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ته‌ق ته‌ق ڕایگه‌یاند: "وه‌ك كوڕه هه‌ژارێكی شاری ته‌ق ته‌ق هه‌میشه شانازی به خه‌ڵكی شاره‌كه‌م ده‌كه‌م و هه‌رگیز ته‌ق ته‌ق له‌بیرناكه‌م، چونكه من له‌وێ له‌دایك بووم و خوێندنم ته‌واو كردووه‌و هه‌رچیه‌ك پێم بكرێـت بۆ شاره‌كه‌م له‌خزمه‌ت دام".
داڕشتنی بابه‌ت/ محمد جمال - پایان پێشڕه‌و
داڕشتنی بابه‌ت/ محمد جمال - پایان پێشڕه‌و




