بەڤیدیۆ؛ بەنداوی دوکان دوایین زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات
بەنداوی
دوکان دوایین هۆشداریی دەدات و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات بۆ چۆڵکردنی
ناوچەکانی دەوروبەری زێی دوکان و نەکەوتنەوەی زیانی گیانی، ئەوەش بەهۆی پڕبون و
سەرڕێژبونی ئاوی بەنداوەکەوە.
سەرچاوەیەک
لە بەنداوی دوکانهوه رایگەیاند: بەهۆی پڕبوون و سەرڕێژ بوونی
بەنداوەکەوە، دوایین هۆشدارییان لە پلەی (جیم) داوەتە ناوچە گەشتیارییەکان و
پڕۆژەکانی دەوروبەری سەر زێی بچوک بۆ چۆڵکردنی ناوچەکە و نەکەوتنەوەی زیانی گیانی
لە بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکە.
ئاماژەی
بەوەکرد؛ هۆشدارییەکە بۆ خاوهن پڕۆژە گەشتیارییەکانە بۆ ئەوەی ناوچەکانیان چۆڵ
بکەن و زیانی گیانی لێنەکەوێتەوە".
سەرچاوەکە
ئاشکراشی کرد؛ ئاوی بەنداوەکە زۆر زیادیکردوە سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆری ئاوەکە لە
دەرچەی (سپێڵ وەی) دەڕوات ناچارن بەشێکی زیاتر ئاو بەربدەنەوە، لەئێستا (400) مەتر
سێجا ئاو لە بەنداوەکە بەردەدرێتەوە و ناچارن (600) مەتر سێجای دیکە بەربدەنەوە و
بەوەش لەهەر چرکەیەکدا (1000) مەتر سێجا ئاو بەردەدرێتەوە و ترسی هەیە زۆربەی
پڕۆژە کشتوکاڵی و گەشتیارییەکان لەگەڵ خۆی رابماڵێی.
وتیشی
:"زیانی مادیی زۆر لە پڕۆژەکان دەکەوێتەوە، هۆشدارییەکە بۆ ئەوەیە زیانی
گیانی نەکەوێتەوە".
ڤیدیۆ..