مـاڵـپـه‌ڕی تـەق تـەق: ئەندازیارێک: ئەمشەو یان سبەی بەنداوی دووکان سەرڕێژ دەبێت
          هه‌میشه‌ زانیاری و هه‌واڵی زیاتر ..                

ئەندازیارێک: ئەمشەو یان سبەی بەنداوی دووکان سەرڕێژ دەبێت

                              ئەندازیارێکی بەنداوی دووکان: 22 سانتیمەتری ماوە سەرڕێژ بێت


ئەندازیارێكی بەنداوی دووكان باس لەوە دەكات، ئەمشەو یان سبەی بەنداوەکە بەتەواوتی پڕ ئاو دەبێت چونكە "تەنیا 22 سانتیمەر ماوە سەرڕێژ بێت".

رێڤان بورهان، ئەندازیار لە بەنداوی دووكان رايگەیاند، زۆریی بارانبارینی رۆژی رابردوو بووە هۆی ئەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو زیاد بكات ‌و گوتیشی "لەماوەی 24 كاژێردا 38 سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان بەرزبووەتەوە".


ئەو ئەندازیارەی بەنداوەكە ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا بەنداوەكە شەش ملیار ‌و 940 ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێدایە، واتە تەنیا 60 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی پێویستە بۆ پڕبوونی تەواوەتی. رێڤان بورهان گوتیشی "ئاوی بەنداوەكە  510.78 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزرە ‌و بەپێی پێشبینییەكانیشمان ئەمشەو یان سبەی بەنداوەكە سەرڕێژ دەبێت".


بەنداوی دووكان لە ساڵی 1959 لەلایەن كۆمپانیایەكی بەریتانی وەك یەكەم بەنداو لەسەر ئاستی عێراق دروستكراوە، تەواوی بەنداوەكە حەوت ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت، ئێستا شەش ملیار ‌و940 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە. لەكاتی دروستكردنی بەنداوەكەوەش تاوەكو ئێستا بەنداوەكە یەكجار پڕبووە، ئەوەیش ساڵی 1988بووە.

Source - Rudaw

.





ڤیدیۆ... ده‌رباره‌ی شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق