كه‌مال كه‌ریم: كۆمپانیای جێنه‌راڵ ئینێرگی نه‌وتی ته‌ق ته‌ق بۆ توركیا ده‌دزێت
یه‌كێك له نوسه‌ره‌كان به‌ناوی (د.كه‌مال كه‌ریم) كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژیت، له بڵاوكراوه‌یه‌كدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند: "كه كۆمپانیای (General Energy) نه‌وتی ته‌ق ته‌ق بۆ توركیا ده‌دزێت،
نوسه‌ره‌كه ڕایگه‌یاند كه " نوسه‌ری مه‌زنی تورک ئیسماعیل
بێشکچی ده‌ڵێت: کورده‌کانی باکور ئاماده‌ن له سه‌ر کچێک چه‌ند پیاو بکوژن، به‌ڵام ئه‌وه‌تا حکومه‌تی تورکیا یه‌ک بۆڕی زه‌به‌لاحی له خاکه‌کایان
بڕیوه نه‌وتو گازی باکوڕی کوردستان ده‌دزێت نوقه‌یان لێوه نایه‌ت،
هه‌روه‌ها وتی: " فه‌رمون بڕۆن
سه‌یرکه‌ن کۆمپانیای جێنه‌ڕال ئینێرگی تورکی چی بۆڕی یه‌کی زه‌به‌لاحی له خاکی کۆیه بۆ تورکیا ڕاکێشاوه نه‌وته‌که‌تان ده‌دزێت ئیوه‌ش
نه‌وتتان نییه ژه‌مه نیسکێکی پێ بکوڵێنن شاره مێژوویه‌که‌ی حاجی قادر‌و مه‌لای
گه‌وره‌و تایه‌ر تۆفیق و دڵزار بۆته کاولگه‌یه‌ک.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، من ته‌نها وویستم ئاوی ساردتان پیا بکه‌م له‌م خه‌وه قوله به ئاگاتان بێنمه‌وه پێتان بڵێم ئه‌و ژیانه‌ی ئێوه له ڕاستیدا دۆزه‌خه که‌چی ده‌توانن به ده‌ستی خۆتان به‌هه‌شتێکی لێ دروست که‌ن.
نوسه‌ره‌كه وتیشی "ده ئێوه‌ش داوای مافی خۆتان بکه‌ن خۆ دۆلارێک له
هه‌ر یه‌ک به‌رمیل له‌و نه‌وته‌ی لێتان ده‌دزرێت شاره شاعیرانه‌که‌تان ده‌کاته دوبه‌ی و
لاس ڤێگاس.
ئه‌م بڵاوكراوه‌یه
دوای ئه‌وه دێت له‌ڕێگاكانی قه‌زای كۆیه ڕووداوی هاتووچۆ ڕووی له‌زیاد بوون كردووه و چاڵ
و چۆڵمی ڕێگاكان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به به‌تانی پڕده‌كرێنه‌وه
