مـاڵـپـه‌ڕی تـەق تـەق: ئەمشەو درێژترین مانگگیران لەماوەی ئەم سەدەیەدا ڕوودەدات
          هه‌میشه‌ زانیاری و هه‌واڵی زیاتر ..                

ئەمشەو درێژترین مانگگیران لەماوەی ئەم سەدەیەدا ڕوودەدات


ئەمشەو درێژترین مانگگیران ڕوودەدات کە ١٠٣ خولەک دەخایەنێت و دیاردەی مانگی سوور دەردەکەوێت، ئەم مانگگیرانە بە درێژترین مانگگیرانی ئەم سەدەیە دادەنرێت.


بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی  "vox" درێژترین مانگگیرانی ئەم سەدەیە لە شەوی هەینی ٢٧ ی ٧ ڕوودەدات.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە کاتی مانگگیرانەکەدا مەریخ بە ڕوونی دەردەکەوێت و ڕەنگی مانگ دەگۆڕێت بۆ سوور، لەیەک کاتدا خۆر و زەوی و مانگ لەسەر یەک هێڵ دەبن و سێبەری زەوی دەکەوێتە سەر مانگ و ڕێگر دەبێت لە گەشتنی ڕووناکی.

هەروەها لە ئەمشەوەوە تا چەند ڕۆژێک مەریخ لە نزیکترین خاڵیدا دەبێت لە زەوییەوە بە جۆرێک لە ساڵی ٢٠٠٣وە دیاردەی لەو شێوەیە ڕووینەداوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان مانگگیرانەکە لە زۆرینەی شوێنەکان بە ئاسانی دەبینرێت بە تایبەت لە  باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، جگە لە ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا.

دیاردەی مانگگیرانی تەواو کاتێک ڕوودەدات کە زەوی دەکەوێتە نێوان مانگ و خۆرەوە و بە جۆرێک سێبەرەکەی مانگ دادەپۆشێت، بەو شێوەیەش ڕەنگی مانگ دەگۆڕێت بۆ سوور.







.





ڤیدیۆ... ده‌رباره‌ی شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق