چەندین ساڵە ئاوەڕۆى ناحیەى تەق تەق دەڕژێتە ناو ئاوی زێی بچوکەوە
ئاو
و ئاوەڕۆی زیاتر لە ٢٠ هەزار دانیشتووی شارۆچکەی تەق تەق، لەڕێی چەند مەنهۆڵێکەوەو
لەچەند شوێنێکی جیاوازەوە بە بەردەوامی دەڕژێتە ناو ئاوی زێی بچوکەوە.
هاوڵاتیانی
شارۆچکەی تهق تهق تایبەت ئەوانەی ماڵەکانیان دەکەوێتە نزیک ئاوی زێی بچوکەوە نیگەرانن
و دەڵێن هەم بەهۆی دیمەنەکەو هەمیش بوونی مێش و مەگەزێکی زۆر و بۆنێکی ناخۆش بە
تایبەت لە وەرزی هاویندا بێزاریکردوون.
ئەو
مەنهۆڵانەی ئاوو ئاوەڕۆی تەق تەقیان لێدەڕژێتە ناو ئاوی زێی بچووکەوە دەکەونە خوار
پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی تەق تەق و کۆیەوە، کە لە زێی بچوکەوە ئاوی خورادنەوە
دابیندەکرێت، بەڵام لە شارۆچکە و قەزاکانی سەروی تەق تەوە بەهەمان شێوە ئاوەڕۆی
ماڵان دەڕژێتە ناو ئاوی زێی بچووکەوە.
شارەزایانی
بواری ژینگەش دەڵێن ڕژانی ئاو و ئاوەڕۆی تەق تەق بۆ ناو زێی بچوک هۆکارێکە بۆ
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
لە
بارەی ڕژانی ئاوی ئاوەڕۆی تەق تەق بۆ ناو ئاوی زێی بچوک، سەرۆی شارەوانی تەق تەق
دەڵێ، چەندین جار بەنوسراو داوایان لەسەروی خۆیانکردووە کارگەیەک بۆ پاڵاوتنی ئاوی
ئاوەڕۆکانی شارۆچکەکەیان دروستبکرێت، بەڵام تائێستا لەو بارەیەوە هیچ نەکراوە.
زۆربەی
ئاوەڕۆی ماڵەکانی شارۆچکەی تەق تەق، لەچوار شوێنی جیاوازەوە دەڕژێتە ناو ئاوی زێی
بچوکەوە، ئەوەش نەک بە تەنیا کاریگەری بۆ سەر ئاوی زێی بچوک دروستکردووە، بەڵکو
بووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی مەنهۆڵی گەڕەکەکان لە وەرزی هاویندا هەڵم بکەن و لەڕێی
دەرچەکانەوە کاریگەری ژینگەیی لەسەر ماڵەکان دروستبکات.
NRT - Xalid Muhammad